لەبارەی هۆکاری رووداوەكانی سلێمانی پارێزگار روونکردنەوەدەدات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 364‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پارێزگاری سلێمانی سێ هۆكار بۆ رووداوی تەقەكردنەكانی رۆژانی رابردووی سلێمانی دەخاتەڕوو، جەختیشدەکاتەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی پەیوەندی بە سێ هۆكارەوە هەیە، یەكێكیان ئەو دۆخە ئابورییە سەختەی كە لە رابردوودا ئاماژەیان پێدراوە و ئاسایشی كۆمەڵایەتی تێكدەدات، دوەەمیش پەیامی میدیاكانە كە بە گیانێكی نیشتمانییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەت و رووداوانەدا ناكەن، هەروەها دۆخێكی دیكەش ئەوەیە لەچوارچێوەیەكی ئاگرداین نە لە بەغدا حكومەتی نوێ وەكو پێویست پێكهێنراوە و نە لە كوردستانیش.

پارێزگاری سلێمانی هەموو لایەك دڵنیادەكاتەوە: كە هێزەكانی ناوخۆ بەوردی چاودێری رەوشەكە دەكەن و دۆخەكە لە ئاستێكی كۆنتڕۆڵكراو و باشدان، ئەوانەی دەكرێن حاڵەتی تایبەتن و هیچیان رێكخراو نین، حكومەتیش بەهەموو شێوەیەك لەسەر هێڵە بۆ پاراستنی دۆخەكە.

لەم هەفتەیە و هەفتەی رابردوودا چەند رووداوێكی تەقەكردن و كوشتن لە سنوری شاری سلێمانی روویاندا، ئەوانیش تەقەكردن لە نووسینگەی رۆژهەڵاتی توندوتیژی ژنان، تەقەكردن لە پزیشكێكی شاری سلێمانی و كوشتنی پۆلیسێك.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە