روسیا ئاماده‌كارى بۆ هه‌زاران مانۆڕى سه‌ربازى ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 132‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى روسیا داواى له‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردوه‌ كه‌ ئاماده‌كارى بۆ 4 هه‌زار مانۆڕى سه‌ربازى بكه‌ن بۆ ساڵى داهاتوو، ئه‌م داوایه‌ى پوتین له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ململانێكانى نێوان روسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ زیادبووندایه‌.


سێرگى شویگۆ، وه‌زیرى به‌رگرى روسیا رایگه‌یاندوه‌: كه‌ خشته‌ى 4 هه‌زار مانۆڕى سه‌ربازى جیاواز رێكخراوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ 8500 راهێنان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ جه‌نگییه‌كان ئاماده‌كراوه‌.

شویگۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: كه‌ ئامانج له‌م راهێنان و مانۆڕانه‌ ئاماده‌كردنى سوپاى روسیایه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ململانێكانى ئێستادا، هه‌روه‌ها وتوویه‌تى: "یه‌كێك له‌ راهێنانه‌كان بریتییه‌ له‌ ئاماده‌بوون بۆ رووداوى كتوپڕ و ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی سوپاكه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزتر ده‌كات له‌ كاتى روودانى هه‌ر ململانێیه‌كى سه‌ربازیدا".

ئه‌م فرمانانه‌ى پوتین هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونى ململانێكانى نێوان ڕوسیا و رۆژئاوا دواى چه‌ند رووداوێك وه‌ك هێرشى روسیا بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ و هه‌وڵى كوشتنى سێرگى سكریبال له‌ بریتانیا.

ململانێكانى نێوان ئه‌مریكا و روسیا له‌م ماوه‌یه‌ى كۆتاییدا چڕتر بۆته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى واشنتن مۆسكۆى تۆمه‌تبار كرد به‌ پێشێلکردنی رێككه‌وتنى موشەکی کە لە ساڵى 1987 واژۆکراوە، بۆیە ئەمریکاش ته‌نیا 60 رۆژى بۆ مۆسكۆ دانا كه‌ پاكى خۆى تێدا بسه‌لمێنێت.

واشنتن رایگه‌یاندوه‌: ئەگه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك روونه‌دات لە ماوه‌ى 6 مانگ له‌ رێكکه‌وتنه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌.

و: پەیام
پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە