ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردن و سزادانی 2 کەسی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 365‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردن و سزادانی دوو کەسی بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، تێیدا ئاسایشی سلێمانی، ئەوەی خستۆتەڕوو: هێزه‌كانمان توانییان له‌ڕۆژانى 18/3/2018 و 5/7/2018 به‌بڕیارى دادوه‌ر، له‌پارێزگاى سلێمانى دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌پێی مادده‌ى (14ی موخەدەرات)، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2، ڕۆژى 5/12/2018 سزادران.

لەڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە: تاوانبار (ف،ن،ح) له‌دایكبوى ساڵى (1991) ره‌گه‌زى (نێر)، پیشه‌ى كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ى هەشت مانگ و سزادانی بە بڕی 450 هه‌زار دینار، هەروەها تاوانبار (م، ف، ش) له‌دایكبوى ساڵى (1993) ڕه‌گه‌زى ( نێر )، پیشه‌ى كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ى شەش مانگ و سزادانی بە بڕی 450 هه‌زار دینار.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure