لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا 30 کەس بوونە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی تەقەکردنەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، 30 کەس بوونە قوربانی.

مەنوشەهر ئەمانوڵاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان رایگەیاند: تەقەکردنەکە ئێوارەی دوێنێ لە شاری کرماشان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا روویداوە.

وتیشی: "لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ئاشکرایانکردوە کە لەناو ئاهەنگەکەدا یەکێک لە میوانەکان ناسراو بووە بە کاری توندڕەوی و تاوانکار بووە، لەڕێگەی چەکی کڵاشینکۆفەوە تەقەکانی کردوە، ئەوەش دوای دروستبوونی گرژی و ناکۆکی لەگەڵ چەند میوانێکی دیکەی ئاهەنگەکە بووە".

ئەوەشی وت: "بەهۆی رووداوەکەوە 30 کەس بوونە قوربانی و چواریان گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و سێ پیاو بوون، 26 کەسەکەی دیکەش برینداربوون".

ئا: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure