قایمقامی كه‌لار هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتیان
هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2018 :: 1766 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاشكراى ده‌كات مه‌ترسى دروستبوونى لافاو له ئارادایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوى تیمه‌كان له حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان و به پێویستیشى ده‌زانین هۆشدارى بده‌ین به هاووڵاتیان و ئاگاداربن.
له‌وباره‌یه‌وه شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامى قه‌زاى كه‌لار به دواڕۆژى راگه‌یاند: به پێى زانیاریه‌كانى كه‌شوهه‌وا له دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 6/12/2018وه، هه‌روه‌ها له شه‌ودا، بارانبارینى به‌خوڕ له ئارادایه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو و به‌یانى ئه‌مڕۆش بارانێكى زۆر باریوه، بۆیه پێشبینى دروستبوونى لافاو ده‌كرێت.
وتیشى: "هاووڵاتیانى كه‌لار و گه‌رمیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه لیژنه‌ى باڵا و لاوه‌كییه‌كان و ته‌واوی تیمه فریاگوزارییه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌و ئاماده‌كاریان كردووه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو، هاوكات به پێویستى ده‌زانین هۆشدارى بده‌ینه هاووڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێكی زیانبه‌خش ڕوونه‌دات و به تایبه‌تى ئه‌و خانوو و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌رى كه‌لار یان نزیك ڕێڕه‌وى لافاو و ئاوى باراناو، پێویسته ئاگاداربن.
ئه‌وه‌شى ختستهڕوو: هه‌ر به‌هۆى ناله‌بارى ڕه‌وشى كه‌شوهه‌وا ده‌وامى دووه‌مى دوانیوه‌ڕوان و ئێوارانیش له سنووره‌كه كراوه‌ته پشوو، داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوزاراو و مه‌ترسیداردا ده‌ستبه‌جێ تیمه فریاگوزارییه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد