كه‌شناسی هه‌رێم لەسەر بەفربارین روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2018‌ :: 11434‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تا رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ باران و به‌فر له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم زۆر ده‌بێت. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: دوای زیادبوونی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت بارانبارین له‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌شێك له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك و خانه‌قین و سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌زا و ناحیه‌كان و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر زۆرتر بێت. 

ئاماژه‌ به‌وشه‌كراوه‌: له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌م 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌ودا كۆتایی به‌كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ دێت. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure