لیژنه‌ى دانوستانكارى پارتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 06/12/2018‌ :: 363‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه‌ شاندى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ باره‌ى پرسى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ كۆببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ شاندى دانوستانكارى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌م شاندى دانوستانكارى پارتى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌ى پارتى بۆ حكومه‌تى داهاتوو و دانانى واده‌ى سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان دانه‌نراوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا باسى لێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى زۆره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و سه‌ردانانه‌ ئه‌نجامبدرێت.

ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد: هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا پارتى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ یه‌كلایده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئایا سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، یاخود ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئاره‌زوویان هه‌یه‌ به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ن.

وتیشى: "ئه‌گه‌رى زۆره‌ له‌سه‌ره‌تاى گفتووگۆكان هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى نه‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌وان و سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیش له‌سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان به‌شدار ده‌بن".

یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستی سه‌رۆكى حكومه‌ت و نێچیرڤان بارزانیان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم كاندیدكرد.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure