نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەجێگیریی مایەوە و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەجێگیریی مایەوە و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێش بە هەمان نرخ بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار  دینارە. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 250 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 850 دینارە.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینارە.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار  دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 500 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 152 هەزار و 500 دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 750 دینار بوو.
100 لیرە بە 23 هەزار دینار بوو.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure