دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق سوێندخواردنی وه‌زیره‌كانی تێدا نییه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 100‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ى كانونى یه‌كه‌م، دانیشتى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانیش، بڕگه‌ى سوێندخواردن و متمانه‌دان به‌ هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى تێدانییه‌، ئیئتلافى سائیرونیش سورده‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى پێشوو، به‌یتایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى و داد.


غایب عومێرى په‌رله‌مانتارى ئیئتلافى سائیرون، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ناوى ئه‌و كاندیدانه‌ى خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستى په‌رله‌مان، بۆ وه‌رگرتنى گرنگترین وه‌زاره‌ته‌كان، زیاتر له‌ جارێك ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌ ره‌تكراوه‌یى ده‌مێننه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى ئیسلاح و پێكهاته‌كانییه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: پێویسته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و فراكسیۆنه‌ به‌رپرسه‌كان، ناوى تر بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌ وه‌زارییانه‌ى به‌ به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تییه‌ كه‌متواناكان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure