كه‌سایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدارى له‌ پرسه‌ى بوشدا ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 06/12/2018‌ :: 327‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 5ی کانونی یەکەمی 2018 رێوڕەسمى پرسه‌ى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا جۆرج بوشى باوك له‌ واشنتن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پرسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كه‌سایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌بوون.


به‌یانى چوارشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ تویتێكدا نووسى: كە ده‌ڕوات بۆ لاى خێزانى بوش و له‌گه‌ڵیان ئاماده‌ ده‌بێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ "ئه‌مه‌ پرسه‌ نییه‌، به‌ڵكو یادكردنه‌وه‌ى پیاوێكى مه‌زنه‌ كه‌ ژیانێكى نایابى هه‌بووه‌".

ده‌یان هه‌زار ئه‌مریكى بۆ سڵاوكردن له‌ تەرمى بوش له‌به‌رده‌م بیناى كۆنگرێس ئاماده‌ بوون كه‌ بوش له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كردوه‌.

له‌پرسه‌كه‌شدا سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مریكا وه‌ك جیمى كارته‌ر، بیل كلینتن، جۆرج بوشى كوڕ، باراك ئۆباما و دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى بیانى وه‌ك شازاده‌ى بریتانیا چارلز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ، هه‌روه‌ها شاى ئوردن شا عه‌بدولڵاى دووه‌م و رانیاى هاوسه‌رى و سه‌رۆكى پێشووى پۆڵه‌ندا لیش فاونسا ئامادەبوون.

بوشى باوك 41ه‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ و هه‌ینى رابردوو له‌ ته‌مه‌نى 94 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا.

و:په‌یام
پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure