بڕیاری کۆتایی دەربارەی پاشەکەوتی مووچەی سێ مانگ درا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 64476‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڕیاریدا مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و 11و12ی 2018 پاشه‌كه‌وت بكرێت.


به‌پێی نوسراوی ژماره‌ (590) كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌ بازرگانییه‌كان كراوه‌ و له‌ 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژه‌ تێیدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ كه‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و11و12ی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لای خۆتان پاشه‌كه‌وت بكه‌ن. 

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه‌ بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی 2018 ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌، به‌ڵام وه‌زیری دارایی بڕیاره‌كه‌ی دواخست تاوه‌كو ته‌واوی لیستی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌كراو ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانی ئه‌و سێ مانگه‌ به‌ ته‌واوی پاشه‌كه‌وت بكرێت. 

 

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵی 2015 مووچه‌ی چوار مانگی كۆتایی و له‌ ساڵی 2016 مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی و له‌ 2017 موچه‌ی یه‌ك مانگی كۆتایی فه‌رمانبه‌رانی به‌ ته‌واوی پاشكه‌وت كردووه‌، بەڵام مامۆستایان نیو مووچەیان لەساڵی 2015 کەمتر پاشەکەوت کرا.  

 

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure