عه‌دنان كه‌ریم له‌ گۆرانی وتنه‌وه‌ بۆ نه‌خشاندنی تابلۆ

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 182‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
هه‌ریكه‌ له‌ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و رێبوار سه‌عید راگری كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی، پێشانگایه‌كی هاوبه‌شیان به‌ناونیشانی "شه‌به‌نگێك له‌ نه‌غمه‌ و شیعر و ره‌نگ" كرده‌وه‌ كه‌ له‌ 30 تابلۆی جیاواز پێكهاتووه‌، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ش ده‌ڵێت: "كاری ئه‌م پێشانگایه‌ جیاوازه‌ و دژی توندوتیژییه‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤ". 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ئه‌كادیمیای كوردی پێشانگاكه‌ كرایه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ رێبوار سیوه‌یلی، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: پێشانگاكه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و رێبوار سه‌عید راگری كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییه‌ و ئامانج لێی په‌یامێكی ئاشتییه‌ له‌ دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ. 

وتیشی: "ئه‌م پیشانگایه‌ سه‌ره‌تا له‌ دهۆكه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ولێر كه‌ دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ داهاتووشدا له‌ شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌.
 
ئاماژه‌ی بەوەشکرد: تابلۆكان به‌ بیرۆكه‌ی عه‌دنان كه‌ریم و رێبوار سه‌عید كێشراون كه‌ هه‌وڵدراوه‌ جیهانبینینی هه‌ور بنه‌خشێنن كه‌ له‌ سه‌رجه‌م تابلۆكان فۆكه‌س خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ور.

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure