یەكێتی هەڕەشەی وەرگرتنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی دەكات

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2307‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
سەركردەیەكی یەكێتی رایدەگەیەنێت: ئەگەر حیزبەكەیان لە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادی حكومەتی عێراق بێبەش بكرێت، ئەوانیش لە پەرلەمان متمانە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەردەگرنەوە.


فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: ئێمە سورین لەسەر ئەو پۆستە و هۆكاری سووربوونیشیان پەیوەندی بە هیچ حیزبێكەوە نییە و نامانەوێت پشكی هیچ حیزبێكمان بەربكەوێت، بەڵكو بە شایستەی خۆمانی دەزانین و كاندیدەكەشمان تەكنۆكراتە.

ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشدا: ئەوان لە هەوڵەكان بەردەوامن، بەڵام ناتوانن دڵنیابن لە یەكلاییبونەوەی ئەو پۆستە بۆیان، بۆیە ئەگەر پۆستەكەیان بۆ نەبێت هەڵوێستیان دەبێت.

وتیشی: "لەو كاتەدا بایكۆتی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین و هیچ هاوكاری ناكەین و پەیوەندیمان پێوەی نابێت و متمانەی لێوەردەگرینەوە، راستە بەو دەنگانەی ئێمە ناتوانین لایببەین، بەڵام متمانەكەمانی لێوەردەگرینەوە".

سەركردەكەی یەكێتی ئەوەشی وت: "ئێمە تائێستا سێ سەرۆكمان بە عێراق داوە و وەزارەتیشمان هەبووە، ئێستا كە پشكمان نەبێت دۆخێكی دیكە دێتە ئاراوە و دەبینە ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش دۆخێكە تاكە نمونەیە لە جیهاندا كە سەرۆك كۆمارمان هەبێت، بەڵام پشكمان لە حكومەتدا نەبێت". 

پێداچوونەوە: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure