كەشناسی: لێزمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەكات

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2018‌ :: 2310‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
كەشناسی هەرێم دەڵێت: هەورێكی رەش ئاسمانی هەولێری تەنیوە و لێزمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەكات.


بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند: لەئێستادا گەواڵە هەورێكی رەش ئاسمانی هەولێرى داپۆشیوە و پێشبینی دەكرێت بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەستپێبكات.

بژار ئاماژەی بەوەشكرد كە باران بارین سبه‌ى لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و تاوەكو رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.

له‌ شه‌وى رابردووه‌ شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستانى گرتوه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure