خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئۆپۆزسیۆنێكى لاوازى ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2018‌ :: 180‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاساییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نوێنه‌ران دواخرا
  * زوربه‌ى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد
- ركابه‌ره‌كانى پۆسته‌كه‌ى مێركل له‌ خۆئاماده‌كردندان
- سه‌رۆك كۆمار: یه‌كده‌نگیى و یه‌كهه‌ڵوێستى
- مه‌حمود حاجى ساڵح، له‌ په‌رله‌مانى بریتانیا: دامه‌زراندنى دادگایه‌كى تایبه‌تى نێوده‌وڵه‌تى
- هێرشكردنه‌ سه‌ر د. كه‌مال ئه‌حمه‌د ئیدانه‌ ده‌كرێت
- مامۆستا ئه‌خته‌ر سام ئاغا كۆچى دوایى كرد
- به‌ دروشمى ده‌نگم ببیسته‌ .. چالاكییه‌كانى 16 رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى جێنده‌رى ده‌ستى پێكرد
- توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ژنان روو له‌ زیادبوونن و یاساكانیش جێبه‌جێ ناكرێن
- دیارترین سه‌رۆك له‌ مێژووى بارسێلۆنا كۆچى دوایى كرد
- ساڵۆنى كوردستانى نوێ.. مه‌راسیمى ناساندن و دابه‌شكردنى دووتوێى (جه‌لال) به‌ڕێوه‌چوو
- خه‌ڵاتى جه‌واهیرى پێشكه‌ش به‌ خاتوو گه‌لاوێژ ده‌كرێت

خه‌بات:
- عه‌بدولمه‌هدى نه‌یتوانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ته‌واو بكات
- نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
- په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن كرد
- سلێمانى .. كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌وڵى كوشتنى پزیشكێك .. داواده‌كرێت رێوشوێنى توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پزیشكان
- بۆ یه‌كه‌مجار هاووڵاتییانى رۆژئاواى كوردستان به‌ پاس سه‌ردانى باشوور ده‌كه‌ن
- هه‌ندێك راوبۆچوون سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌ ئه‌ستێكانى شوێنه‌وارى سه‌رمه‌یدان له‌ گوندى سوێره‌ڵه‌ى ده‌شتى كۆیه‌
- پارێزگه‌رێ دهوكێ و كونسلێ ئه‌مریكا ره‌وشا ئاواره‌ و په‌نابه‌ران گه‌نگه‌شه‌كر
- سۆران .. وۆرك شۆپێك له‌سه‌ر رووداوه‌كانى هاتووچۆ بۆ مامۆستایانى ئایینى سازكرا
- جووتیارانى كه‌ركوك دژى ته‌عریبكردنى گونده‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
- ساڵیادى رۆژى نیشتیمانى و یادى 100 ساڵه‌ى یه‌كگرتنى رۆمانیا له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌
- شه‌شه‌مین پێشانگه‌ها په‌رتوكان هاته‌ڤه‌كرن و نێزیكى 12 هزار ناڤ و نیشانان تێدا هاتنه‌ به‌رچافكرن
- باكوورى كوردستان .. ناوچه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 2600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
- باكوورى كوردستان - جوله‌مێرگ .. به‌فر رێگاوبانه‌كانى گرتووه‌ و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانیش رایده‌ماڵن

ئاژانس:
- دوورخستنه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌ حكومه‌ت كێشه‌ ده‌خاته‌ نێوان پارتى و توركیاوه‌
- میدیاى گۆڕان راده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌ناڵێكى نوێ داده‌نرێت
- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ و دارایى وه‌ڵامى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییان نه‌داوه‌ته‌وه‌
- سوێندخواردنێك له‌ په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر له‌ نیو ملیار دینارى تێچووه‌
- به‌شێكى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌سووتێت
- نێچیرڤان بارزانى بڕیارێكى نایاسایى له‌ دژى ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاكان ده‌رده‌كات
- سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مانى كوردستان: تا كۆتایى مانگى 12 پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت یه‌لاكیى ده‌بێته‌وه‌
- یوسف محه‌مه‌د ده‌توانێت سه‌ردانى هه‌ولێر بكات و رێگرى نه‌ماوه‌
- ژنانى رۆژئاواى كوردستان هه‌نگاوه‌ قورسه‌كه‌یان نا .. مانه‌وه‌ى پیاوان له‌ گوندى "ژنوار" قه‌ده‌غه‌یه‌
- له‌ سنوورى دهۆك به‌ چاودێریى ئاسایش له‌ پێنج شوێن كارى چه‌كفرۆشتن ده‌كرێت
- توركیا ده‌یه‌وێت بازاڕى قه‌یسه‌ریى كه‌ركوك نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ .. مێژووى 165 ساڵى عوسمانییه‌كان گڕى گرت
- بۆچى توركیا به‌ ئاراسته‌ى میحوه‌رى ئێران و روسیا هه‌نگاو ده‌نێت؟
  * ئایا رێكخستنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا رووده‌دات؟
- بۆچى ده‌بێت كتێب بخوێنینه‌وه‌؟! حه‌وت هۆكار بۆ كتێبخوێندنه‌وه‌
- ئه‌م كابینه‌یه‌ى بارزانى رووى له‌ ئێرانه‌ و پشتى له‌ توركیا

هه‌ولێر:
- جارێكى تر ئێران به‌شێكى ئاوى زێى بچووكى به‌ردایه‌وه‌
- به‌ بڕواى چاودێران و مامۆستایانى زانكۆ: قۆناغێكى نوێ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێده‌كات
- سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌پێى سیسته‌مێكى نوێى كوردى رێك ده‌خرێنه‌وه‌
- به‌هۆى بۆردومانى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌، پرۆسه‌ى خوێندن له‌ چه‌ند گوندێكى سنوورى زاخۆ وه‌ستاوه‌
- ناكۆكى شیعه‌كان حكومه‌تى په‌كخستووه‌
- هه‌وڵێكى تیرۆركردنى تره‌مپ ئاشكرابوو
- كێشه‌ى ئاو ئاڵۆزتر ده‌بێت .. له‌ ئاینده‌دا عێراق به‌ده‌ست ئاریشه‌ى ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت
  * نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ داهاتوویه‌كى كورتدا ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گرفتارى كێشه‌ى كه‌م ئاوى ده‌بێته‌وه‌
- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌ركۆنه‌ى ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر د. كه‌مال ده‌كات

وشه‌:
- یه‌كشه‌مه‌ى داهاتوو شاندى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌
- دانانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵ كێشه‌ دروست ده‌كات
- خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئۆپۆزسیۆنێكى لاوازى ده‌بێت
- حكومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڕه‌شه‌ى رووخانى له‌سه‌ر نییه‌ به‌ڵام له‌رزۆكه‌
- سویچ پلاك و هیته‌ر ژیانیان له‌ خه‌ڵك تاڵ كردووه‌ .. هیته‌رى پێنج هه‌زارى دوژمنێكى تازه‌ى كورد
- سه‌یرانگه‌ى بلكیان له‌ پێنجوێن ته‌نیا چایخانه‌یه‌كى لێیه‌
- هۆشدارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ بازاڕى له‌نگه‌ى سلێمانى ده‌درێ
- 12 ساڵه‌ ژووره‌ بازرگانییه‌كانى كوردستان هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام نه‌داوه‌
- كورده‌ عومه‌ر: ژن ئازادى و گیرفانى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت، كه‌س ناتوانێ توندوتیژى به‌رامبه‌ر بكات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure