بانكى ناوه‌ندى عێراق فرۆشى دۆلار زیاد ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 05/12/2018‌ :: 676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فرۆشى دراوى بیانى زیادكرد و 159.64 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ سێشه‌ممه‌ 157.19 ملیۆن دۆلارى فرۆشتوه‌، به‌وه‌ش 2.45 ملیۆن دۆلارى زیادكردووه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق راشیگه‌یاندووه‌، له‌ مه‌زادى فرۆشتنى دراوى بیانیدا 29 بانك و كۆمپانیایه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو به‌شداریان كردووه‌ و دۆلارێكیش به‌ 1190 دینار فرۆشراوه‌.

بۆ مه‌زادى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش ئاشكرایكردوه‌، كه‌ 177 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌ و 158.84 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ى بانكى و 18.3 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش فرۆشراوه‌.

ئا/ سیروان محه‌مه‌د 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure