كه‌شناسی هەرێم: لەم رۆژەوە شه‌پۆلێكی به‌فروباران دەستپێدەکات

هەواڵ / کوردستان :: 05/12/2018‌ :: 19840‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌پۆلێكی دیکەی به‌فروباران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: شه‌پۆلێكی دیکەی به‌فروباران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. 

وتیشی: "له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت و له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی شاخاویش به‌فر ده‌بارێت و هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، به‌ڵام له‌ پارێزگای كه‌ركوك بارانبارین زیاتر ده‌بێت.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ماوه‌یه‌ كه‌شوهه‌وای هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌ور و باران بێت، چونكه‌ ئه‌مساڵ كه‌شوهه‌وا زیاتر باراناوییه‌ به‌رارود به‌ ساڵانی رابردوو. 

 

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure