شا سه‌لمان بڕیارێكى گرنگ ده‌رباره‌ى قه‌ته‌ر ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 05/12/2018‌ :: 602‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌هه‌نگاوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، له‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ى ناوچه‌ى كه‌نداو پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، دوێنێ سێشه‌ممه‌ 4ی کانونی یەکەمی 2018، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشاى سعودیه‌، نامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى میرى قه‌ته‌ر كرد، بۆ ئاماده‌بوون له‌ لوتكه‌ى باڵاى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو.


ئاژانسى هه‌واڵى قه‌ته‌ر "قنا" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میری قه‌ته‌ر نامه‌یه‌كى ده‌ستنوسى له‌ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشاى سعودیه‌ به‌دەست گه‌یشت كه‌تیایدا داوایكردوه‌، ئاماده‌ى 39 هه‌مین لوته‌ى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو بێت كه‌ رۆژى 9ی كانوونى یه‌كه‌مى 2018 له‌ ریاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م نامه‌یه‌ى شا سه‌لمان بۆ میرى قه‌ته‌ر له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوچه‌ى كه‌نداو له‌ دۆخێكى زۆر خراپدایه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌ك له‌ سعودیه‌، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر له‌ 5ی حوزه‌یرانى 2017  په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و گه‌مارۆشیان خسته‌سه‌ر.

ئا: سیروان محمه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure