لیره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و به‌ڕێژه‌ى 3% به‌هاكه‌ى هاته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/12/2018‌ :: 970‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و له‌كۆتا مامه‌ڵه‌ى بازاڕى دوێنێ سێشه‌ممه‌دا به‌ڕێژەى 3% هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئه‌گه‌رى مه‌ترسییه‌كانى پلانه‌كانى بانكى ناوه‌ندى توركیا كه‌ به‌نیازه‌ سیاسه‌تێكى نه‌رمتر په‌یره‌و بكات.


به‌پێى ئاماره‌ رەسمییه‌كان، به‌هاى لیره‌ى توركى دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى نرخى كاڵاوشمه‌ک بۆ مانگى تشرینى دووه‌م كه‌ ئاشكرایكرد: له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوودا تێكڕاى نرخه‌كان به‌رێژه‌ى 1.44% به‌رزبوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستى ساڵانه‌ش له‌ 15 ساڵى رابردوودا تێكڕاى نرخه‌كان بۆ ئەو ئاسته‌ به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسى ئامارى توركى "توركستات" له‌ راپۆرتێکدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ پێنوێنه‌كانى نرخ له‌ مانگى رابردوودا به‌رێژه‌ى 25.24% به‌رزبوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ هه‌مان مانگى ساڵى رابردوودا به‌ڕێژه‌ى 21.62% بووه‌.

وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكراى نرخه‌كان، داڕێژه‌رانى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌ى توركیا ناچار بكات تێكراِى سووه‌كان دابه‌زێنن، له‌ كاتێكدا بانكى ناوه‌ندى توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، تێكڕاى نرخى سووه‌كانى بە له‌ 24% دانا.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ داخستنى بازاڕدا به‌هاى لیره‌ به‌ڕێژه‌ى 3% هاته‌خواره‌وه‌ و دۆلارێك به‌ 5.4058 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئا: سیروان محمه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure