واده‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ى ئاو له‌ماڵان دیاریكرا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9208‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: پڕۆژه‌ى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان كارا كراوه‌ و له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌وه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە. 

ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌ردوو كۆمپانیای خه‌تیب و علمى كه‌ كار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆكان ده‌كه‌ن، به‌رپرسن له‌ كاراكردنى پێوه‌ره‌كانی ئاوی ماڵان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویان بڕیوه‌ و له‌ پلانیاندایه‌ له‌ 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: تاوه‌كو ئێستا هه‌ر له‌سه‌ر سیستمى كۆن  مانگانه‌ پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رگیراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌هه‌ندێك شوێن به‌شێكى خوێندنه‌وه‌كه‌ و به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ كار به‌ پێوه‌ری ماڵان كراوه‌، به‌ڵام كۆمپانیاى خه‌تیب و علمى ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان كارا بكرێت و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م له‌ ئێستادا جێبه‌جێكراوه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت. 
 
سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ش وتى: "له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى خه‌ڵك ڕازى نه‌بوون پێوه‌ره‌كه‌یان تۆمار بكرێت یاخود داتاكانی خۆیان نه‌داوه‌ته‌ كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى، بۆیه‌ بڕیاره‌ كۆمپانیاكان به‌ وردی كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی به‌ستنی پێوه‌ری ئاو بكه‌ن، بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌ تائێستا پێوه‌ره‌كه‌یان نه‌به‌ستووه‌".

ده‌قی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كه‌ بۆ نرخی پێوه‌ری ئاوی ماڵان دیاریكردووه‌: 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure