بزووتنەوەى ئیسلامى: لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنفرانس دەبەستین

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2018‌ :: 315‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفرانس دەبەستن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی ئامادەکاری پێکدەهێنن.


لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەكە ئەوە خراوەتەڕوو: سستی و لاوازی دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كاریگەری راستەوخۆ و نەرێنی كردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و شورای بزوتنەوە پێی وایە هیچ پاساوێك نییە بۆ دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان، لایەنە براوەكان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی میژووی گەورەدان بەرامبەر هاوڵاتیان".

لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە: هەڵوەستەكراوە لەسەر پەلەكردن بە پێداچونەوەو چاكسازی ڕیشەیی لەسەرجەم مەكتەب و مەڵبەندەكانی باسك و بە دامەزراوەكردنیان.

هەروەها شورای ناوەندی بە پێویستی زانیوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی رەوشی ئیداری و سیاسی بزوتنەوەكە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنفرانس ببەستێت. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسی پێكهێناوە.

پێداچوونەوە: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure