رێباز حەملان: گومرگ و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن

هەواڵ / ئابوری :: 04/12/2018‌ :: 207‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
وەزیری دارایی و ئابووری دەڵێت: داوامان لە بەغدا كردوە خاڵە گومرگیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لاببرێن كە داواكاری بازرگانان و كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتانە لە هەرێم.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە میانی سەردانێكی بوو بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و خانەنشينانی سەر بە وەزارەتی دارايی و ئابووری جه‌ختیكردووه‌ له‌سه‌ر لابردنى خاڵه‌ سنورییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند".

لە سەردانەكە وەزیری دارایی و ئابووری رایگه‌یاندوه‌: "ناكرێت تەنیا پشت بە نەوت ببەسترێت، بەڵكو پێویستە گومرگ ببێتە سەرچاوەی داهات و زیادكردنی بازرگانی و بۆ ئەو مەبەستەش پێویسته‌ كارئاسانی بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بكرێت".

هەروەها باس لە هەنگاوەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، دەروازەكان و هەردوو كارگۆی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی كرا و بەڕێوەبەری ئایتی گومرگ ئاماژەی بەوه‌داوە كە هەنگاوی باش نراوە.

وەزیری دارایی و ئابووری رونیكردۆتەوە و وتى: داوایان لە بەغدا كردوە خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لاببرێن، كە داواكاری بازرگانان و كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتانە لە هەرێم.

وەزیری دارایی و ئابووری لە سەردانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم  داوایكردوه‌، كه‌ رێزیان له‌ خانه‌نشینان بگیرێت و كارەكانیان لە هەردوو بەشی سەربازی و شارستانی بە ئاسانی بەڕێوەبچێت، به‌وپێیه‌ى ئەو كەسانە پێشتر لە حكومەتی هەرێم خزمەتیان كردوە و پێویسته‌ ئێستاش خزمه‌تیان بكرێت. 

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure