دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 04/12/2018‌ :: 403‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن و لیرەش دابه‌زین.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.050 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.100.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.170.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.140.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 538 لیره‌.
- رۆژی دووشـەممە: 100 دۆلار به‌ 522 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure