شه‌وانه‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى موسڵ به‌ ده‌ستى داعشه‌وه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2018‌ :: 105‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- ئه‌مڕۆ (نوێنه‌ران) پێكهاته‌ى (حكومه‌ت) ته‌واوده‌كات؟
  * خولى دووه‌مى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
  * وته‌بێژى یه‌كێتى: هیوادارین پێش كۆتایى ئه‌مساڵ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم یه‌كلابكرێته‌وه‌
  * وته‌بێژى پارتى: له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتیدا بڕیاردرا به‌ دیاریكردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم
- بوشى باوك ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ رابه‌رى سیسته‌مى نوێى جیهانى كرد
- چاكه‌ت زه‌رده‌كان بزووتنه‌وه‌ى ئاینده‌ى هه‌ڵبژاردنى فڕه‌نسا
- ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر داعش
- عه‌تا مه‌حمود، خاوه‌نى چاپخانه‌ى كارۆ: مێژووى كارى چاپ له‌لاى ئێمه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 100 ساڵ
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌شق و راهێنانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ پێشخستنى زانیارى: چه‌ندین پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ له‌وانه‌ پڕۆژه‌ى به‌ئینگلیزیكردنى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌ پۆلى یه‌كه‌وه‌ تا چوار
- مه‌حمود جه‌وده‌ت: روناكبیر و وڵاتپه‌روه‌ر
- شاعیر و پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید: به‌رزان عوسمان
- مه‌رجى سه‌لامه‌تى له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت
- ئه‌مڕۆ له‌ ساڵۆنى كوردستانى نوێ مه‌راسیمى ناساندن و دابه‌شكردنى دووتوێى (جه‌لال) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- كه‌ركوك، ئێواره‌یه‌كى موزیكى بۆ چوار هونه‌رمه‌ند

خه‌بات:
- موقته‌دا سه‌در بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى: گوێ به‌و پیلانڕێژییانه‌ مه‌ده‌ كه‌ له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان داده‌ڕێژرێن
- ئاژانسى هه‌واڵگریى ئه‌مریكا (سى ئاى ئه‌ى) زمانى كوردى ده‌خاته‌ ناو ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆیه‌وه‌
- یه‌كێتى: پێشوازى له‌ بڕیارى پارتى ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران
- جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌: رێگاكان بۆ ئه‌وه‌ ده‌ڕۆنه‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون
- وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق: دانیشتوانى عێراق 38 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه‌
- زانایه‌كى ئیسلامیى به‌ناوبانگى كوردستان: توندوتیژى دژى ئافره‌ت له‌ ئاینى ئیسلامدا نییه‌ و ئه‌وه‌ى ده‌كرێت په‌یوه‌ندى به‌ كولتوور و لاوازیى هۆشیاریى رۆشنبیرییه‌وه‌ هه‌یه‌
- راوێژكارێكى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: له‌ عه‌فرین كورد جینۆساید كراوه‌
- راپۆرتێكى هاوبه‌ش: 40 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان به‌ده‌ست كۆیلایه‌تى هاوچه‌رخه‌وه‌ ده‌ناڵێنن
- كه‌شناسى: شه‌پۆلێكى بارانى به‌لێزمه‌ و به‌فربارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
- قائیمقامى هه‌ولێر: بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى لافاو تیمه‌كانمان له‌ ئاماده‌باشیدان
- یاساى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى به‌ فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیان ئاشناكرا
- هه‌ولێر .. له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 20 حاڵه‌تى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى ئایدز تۆماركراون
- پۆلیسى سلێمانى: حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
- هێزى ئاسمانى هاوپه‌یمانان له‌ سنوورى گه‌رمیان بۆردومانى چه‌كدارانى داعش و ئاڵا سپییه‌كانیان كرد

هه‌ولێر:
- سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مانى كوردستان: هه‌ر كاتێك لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتن په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌
- چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندێكى كوردنشینى كه‌ركوك
- 10 په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ مانگرتنیان له‌ خواردن راگه‌یاند
- له‌مساڵدا زیاتر له‌ دوو هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا خنكاون
- توركیا بازاڕى قه‌یسه‌رى كه‌ركوك و قه‌ڵاكه‌ى نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌
- كه‌رنه‌ڤاڵى (عوود) له‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى هه‌ولێر
- هاوژینه‌كه‌ى ئۆباما یاداشته‌كانى له‌ كتێبێكدا به‌ چاپ گه‌یاند

باس:
- پارتى، نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاندید ده‌كات
- شه‌وانه‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى موسڵ به‌ ده‌ستى داعشه‌وه‌ن
- ئه‌میر خواكه‌ره‌م، قایمقامى شارۆچكه‌ى داقووق له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى: 950 خێزانى عه‌ره‌ب له‌ هه‌وڵدان بێنه‌ ناوچه‌كه‌ و دووباره‌ داگیرى بكه‌ن
- له‌ عه‌فرین كاره‌ساتى شنگال دووپات ده‌بێته‌وه‌ .. 100 خێزانێن كوردێن ئێزدى ژ عه‌فرینێ ئاواره‌یى هه‌رێما كوردستانێ بووینه‌
- نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى مۆخى ئێسك له‌ سلێمانى .. تائێستا 113 پرۆسه‌ى چاندنى مۆخى ئێسكى ئه‌نجام داوه‌
  * رێژه‌ى چاره‌سه‌ر له‌ 90% نزیك ده‌بێته‌وه‌
- كچێكى هه‌ڵه‌بجه‌یى كتێب پێشكه‌ش به‌ شۆفێرانى هاتووچۆى ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌كات

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure