" بوونه‌وه‌ری زیره‌كی فه‌زایی سه‌ردانی زه‌وی-یان كردووه‌"

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 338‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زانایه‌كی به‌ناوبانگی ئاژانسی فه‌زایی ئه‌مریكا (ناسا) به‌ ناوی سیلڤانۆ كۆلۆمبانۆ پێیوایه‌"زۆر رێی تێده‌چێت كه‌ بوونه‌وه‌رانی فه‌زایی هاتبێتنه‌ سه‌ر زه‌وی و جارێك له‌ جاران سه‌ردانی زه‌وی-یان كردبێت".


كۆلۆمبانۆ بۆ رۆژنامه‌ی سه‌ن-ی بریتانی، ده‌ڵێت:"ره‌نگه‌ تێبینیی سه‌ردانی بوونه‌وه‌ره‌ فه‌زاییه‌كانمان بۆ سه‌ر زه‌وی نه‌كردبێت و ده‌بێت زاناكان كراوه‌تر بن به‌رامبه‌ر بیرۆكه‌ی هه‌بوونی بوونه‌وه‌ری فه‌زایی كه‌ هاتبێتنه‌ سه‌ر زه‌وی".
 
هاوكات له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیشدا كه‌ گۆڤاری (سیتی) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ نامۆیانه‌ ره‌نگه‌ له‌وه‌ جیاوازتر بن كه‌ ئێمه‌ پێشبینییان ده‌كه‌ین، ره‌نگه‌ بتوانن بۆ دووراییه‌كی یه‌كجار زۆر بڕۆن و ئێمه‌ هێشتا نه‌توانین له‌ ئاستی پێشكه‌وتوویی ته‌كنۆلۆژییان تێبگه‌ین یاخود بزانین چین و چۆنن".

توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات"ره‌نگه‌ ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ له‌ ئاستێكی زیره‌كیی سه‌رسوڕهێندا بن و ره‌نگه‌ له‌ رووی ته‌مه‌ن و شێوه‌یشه‌وه‌ له‌ مرۆڤ جیاواز بن و قه‌باره‌یان بچووكتر بێت".
 







  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە