یەكێتی و پارتی و گۆڕان غەرامە دەكرێن

هەواڵ / کوردستان :: 04/12/2018‌ :: 969‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەهۆی لێنەكردنەوەی پۆستەرەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە شاری سلێمانی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان غەرامە كران.


رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند، لەڕێگەی تیمەكانەوە مانگێك و 10 رۆژە ئەو پۆستەرانەمان لێكردۆتەوە و هەموو قەوارەكان سەرپێچییان هەبووە و بەشێوەی راپۆرت بۆ نووسینگەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن نێردراوە بۆ ئەوەی لەو بارمتەیەی لەلایەن قەوارەكانەوە دانراوە غەرامە بكرێن.

سەبارەت بەو لایەنانەی زۆرترین سەرپێچییان كردووە و بڕی غەرامەكانیان، ناوبراو روونیكردەوە بەهەمووی نزیكەی 8 ملیۆن و 500 هەزار دینارە، یەكێتی 2 ملیۆن و 500 هەزار، پارتی 2 ملیۆن، گۆڕان 1 ملیۆن و 500 هەزار.

رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، شارەوانی سلێمانیش ماوەی مانگێك مۆڵەتی دایە لایەنەكان بۆ لێكردنەوەی پۆستەرەكانیان، بەڵام لەرۆژی 1-11-2018ەوە شارەوانی، هەستا بە لێكردنەوەی پۆستەرەكان.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure