به‌هۆی بڕینی بودجه‌وه‌ ناسا له‌ پاراستنی زه‌وی شكستیهێنا

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 315‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌ خانه‌نشینكراوه‌كانی ناسا، پێویسته‌ له‌سه‌ر ناسا زه‌وی له‌ نه‌یزه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌كان بپارێزێت. به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ ناكات و به‌وهۆیه‌وه‌ زه‌وی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌كی گه‌وره‌دایه‌.

 
ئه‌و كارمه‌نده‌ كه‌ ناوی ره‌سڵ شویكارته‌ ده‌ڵێت: "له‌ سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌، به‌شێكی گه‌وره‌ی بودجه‌ی ناسا بڕدراوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌زگاكه‌ ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێت".

له‌ نێوان ساڵانی 2013 تا 2016، له‌ڕێگه‌ی چاودێریكردنی بۆشایی ئاسمانه‌وه‌، ناسا نزیكه‌ی 17030 نه‌یزه‌كی نزیك له‌ زه‌ویی دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و له‌ زه‌وی نزیك ده‌بنه‌وه‌. زیاتر له‌ 8 هه‌زار له‌م نه‌یزه‌كانه‌ لانی كه‌م 140 مه‌تر پانتاییان هه‌یه‌ كه‌ وا ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ر زه‌وی بكه‌ون بتوانن شارێكی ته‌واو وێران بكه‌ن.

 

به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ناسا 900 له‌م نه‌یزه‌كه‌ نزیك له‌ زه‌وییانه‌یان لێ ون بووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا به‌ر زه‌وی بكه‌ون. هه‌ربۆیه‌ شویكارت بڕوای وایه‌ كه‌ پێویسته‌ ناسا پێش روودانی ئه‌و مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌یه‌ ماندونه‌ناسانه‌ كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان بدۆزێته‌وه‌.

 

یه‌كێك له‌ رێگه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ناسا نیۆكام بخاته‌ گه‌ڕ كه‌ به‌هۆی بڕینی بودجه‌وه‌ بۆ ساڵی 2021 دواخراوه‌. ئه‌م ئامێره‌ نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلاری تێ ده‌چێت، به‌ڵام ده‌توانێت له‌ پاراستنی زه‌وی له‌ پێكهاته‌كانی نزیك له‌ زه‌وی یارمه‌تیده‌ر بێت چونكه‌ له‌ رێگه‌ی شه‌پۆلی ژێرسووره‌وه‌ ده‌توانێت ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا نه‌یزه‌ك بدۆزێته‌وه‌. به‌ڵام هێشتا هیچ دڵنیاییه‌ك نییه‌ كه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ بۆ ناسا دابین ده‌كرێت.


پ: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure