بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 03/12/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- وه‌فدى یه‌كێتى له‌ به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ ده‌كات
- سلێمانى، به‌خاكسپاردنى ته‌رمى فه‌ریقى یه‌كه‌م كه‌مال موفتى
- بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت و راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كه‌جه‌كه‌
- په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا یاساى كۆچى په‌سه‌ند كرد
- ئیمارات له‌ (سیخوڕێكى بریتانى) خۆش ده‌بێت
  * به‌ زیندانیى هه‌تاهه‌تایى حوكمدرابوو
- ئاگربه‌ست شكێنرا .. وتوێژه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر له‌ یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن
- هه‌ڵبژاردن له‌ به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو
  * ئۆپۆزسیۆن به‌شداریى نه‌كرد
- كۆبوونه‌وه‌ى G20 و گۆڕانكارییه‌ بازرگانییه‌كان
- نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ بۆ مانگى 11 دیاریكرا
- هونه‌رمه‌ند كه‌مال دڵشاد كۆچى دواییكرد

خه‌بات:
- سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ستاندارى نێوده‌وڵه‌تیى سه‌ربازى رێكده‌خرێنه‌وه‌
- فڕه‌نسا .. ده‌ستبه‌سه‌ركردنى 458 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران
- ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى: راكان سه‌عید بۆ كوێ بچێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین
- دۆناڵد ترامپ بۆ جارى دووه‌م له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون كۆده‌بێته‌وه‌
- خانه‌واده‌یه‌كى كریستیان 70 ساڵه‌ گۆڕى كۆنترۆین پێغه‌مبه‌رى جووه‌كان له‌ عێراق ده‌پارێزن
- راگه‌یه‌ندراوى كۆتایى لووتكه‌ى G20ى ئه‌رجه‌نتین بڵاوكرایه‌وه‌
- ئه‌مڕۆ كه‌شتى ئاسمانى (OSIRIS-REX) ده‌گاته‌ نزیكترین خاڵ له‌ هه‌سارۆكه‌ى بینۆ
- كونسوڵى وڵاتى ئیتاڵیا له‌ هه‌رێم: كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان نموونه‌ى پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
- نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شێخان به‌هۆى كه‌مى ده‌رمان ناتوانێت چاره‌سه‌رى نه‌خۆش بكات

رووداو:
- بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
- ئافره‌تانى ئێزدى ئاماده‌ى دادگایى كۆمپانیایه‌كى فڕه‌نسى ده‌بن
- ئێران نایه‌وێ جێ بۆ كۆمپانیاكانى توركیا چۆڵ بكات
- دهۆك پاره‌ى پترۆدۆلار وه‌رده‌گرێ
- عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و هوشیار عومه‌ر به‌ربژێرانى گۆڕانن بۆ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و په‌رله‌مان
- عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ (رووداو): پێكهێنانى حكومه‌ت زیاتر له‌ 8 مانگ ده‌خایه‌نێ
- به‌ربژێرى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق یاساى ریشه‌كێشى به‌عس ده‌یگرێته‌وه‌
- له‌ توركیا به‌ 20 هه‌زار دۆلار ده‌كرێى به‌ نووسه‌ر
- عه‌قڵمه‌ندانى توركیا له‌ ئۆسلۆ "پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى" زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌
- له‌ سێ ساڵى رابردوودا بایى 1.6 ملیار دۆلار ده‌رمان هێنراوه‌ته‌ كوردستان
- جووتیارانى كوردستان رووده‌كه‌نه‌وه‌ چاندنى نۆك
- گوندێكى تایبه‌ت به‌ ژنان له‌ رۆژئاواى كوردستان
- كوردێك له‌ پۆڵه‌ندا له‌ بیناسازیدا داهێنان ده‌كات
- ئیتاڵیا چیدى ئیقامه‌ى دوو ساڵى ناداته‌ كۆچبه‌ران

هه‌ولێر:
- كه‌نه‌دا: رزگاربووانى ده‌ستى داعش پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى ده‌روونییه‌
  * 1200 خێزانى كوردى ئێزدى له‌ كه‌نه‌دا نیشته‌جێن
- ئاواره‌كان داواى هاوكارى ده‌كه‌ن 
  * 90%ى ئه‌و رێكخراوانه‌ى پێشتر هاوكارى ئاواره‌كانیان ده‌كرد ئێستا نه‌ماون
- له‌ خۆپیشاندانه‌كانى فڕه‌نسادا 200 كه‌س ده‌ستگیركراون
- شاره‌زایانى بوارى وزه‌: جیهان چاوى له‌ گازى سروشتیى كوردستان ده‌بێت
- كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: عێراق ده‌توانێ وه‌رچه‌رخان له‌ كه‌رتى نه‌وتدا بكات و داهاتى زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت
- پاسپۆرتى ئیمارات یه‌كه‌م و عێراق و ئه‌فغانستان خراپترینن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە