دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 03/12/2018‌ :: 1484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌ جێگیرى مایه‌وه‌ و تمه‌ن به‌رزبوه‌وه‌ و لیرەش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌ جێگیرى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.150.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.110.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.130.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 522 لیره‌.
- رۆژی یه‌كشـەمـــــــــــــــمە: 100 دۆلار به‌ 521 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure