وێنە: لە چه‌مچه‌ماڵ (هونه‌ری خانمان) نمایشکرا
هەواڵ / که‌لتور :: 03/12/2018 :: 270 جار بینراوە
دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی کانونی یه‌که‌م، چه‌ند چالاکییه‌کی تایبه‌ت به ژنان و به‌ناوی (هونه‌ری خانمان) له هۆلی رۆشنبیریی چه‌مچه‌ماڵ نمایشکرا.
هه‌ژار که‌یفه به‌رپرسی چالاکیه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ به دواڕۆژی وت:"چالاکیەكان بریتی بوون له هونه‌ره‌کانی شێوه‌کاری و سیرامیک و په‌یکه‌ر و میوزیک و هۆنراوه، سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانیش له‌لایه‌ن خانمانه‌وه ئه‌نجامدران به مه‌به‌ستی نیشاندانی توانای خانمانی سنوره‌که‌مان، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵمه‌تی نێشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان".
چالاکیه‌کانی (هونه‌ری خانمان) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ-ەوە رێكخرابوو و ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئامادەی بوون.