بۆچى قه‌ته‌ر له‌ "ئۆپێك" كشایه‌وه‌؟

هەواڵ / ئابوری :: 03/12/2018‌ :: 422‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پسپۆرێكى بوارى نه‌وت ئاشكراى ده‌كات، هۆكارى سه‌ره‌كى كشانه‌وه‌ى قه‌ته‌ر له‌ رێكخراوى "ئۆپێك" له‌م كاته‌دا هه‌ست كردنه‌ به‌ گۆشه‌گیربوون و پشتگوێخستن له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌ و وڵاتانى به‌رهه‌مێنه‌رى نه‌وت.


محه‌مه‌د ئه‌لسه‌بان، راوێژكارى ئابوورى و پسپۆرى بوارى نه‌وتى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  3ى كانوونى یه‌كه‌م دواى بڕیارى كشانه‌وه‌ى قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: هه‌مئاهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوان روسیا و سعودیه‌، قه‌ته‌رى توڕه‌كردووه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا به‌م هه‌نگاوه‌ ده‌یه‌وێت مێزه‌كه‌ به‌سه‌ر ئوپێكدا هه‌ڵبگێڕیته‌وه‌ و كشانه‌وه‌شى هیچ كاریگه‌رى نابێت، به‌و پێیه‌ى رۆژانه‌ ته‌نیا 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

روونیشیكردوه‌ته‌وه‌: پێشتر ئه‌ندامى دیكه‌ له‌ "ئۆپێك" كشاوه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئۆپێك و ئامانجه‌كانى نه‌بووه‌، وه‌ك ئیندنیزیا كشایه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ ناو ئۆپێك هیچ كاریگه‌رى نه‌بوو، له‌ كاتێكدا دوو هێنده‌ى قه‌ته‌ر نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: پێویست به‌ زیاده‌ڕۆیی ناكات، بۆ كاریگه‌رى كشانه‌وه‌ى قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئۆپێك و لاوازكردنى رێكخراوه‌كه‌.
  
ئا/ سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە