دۆلار به‌رزبووەوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/12/2018‌ :: 13908‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن و لیرەش جێگیربوون.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.025 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.025 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.140.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.140.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.165.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 521 لیره‌.
- رۆژی شـەمـــــــــــــــــــــمە: 100 دۆلار به‌ 521 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان  محه‌مه‌د

پێداچوونەوە: ئیحسان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure