لوتكەی G20 کۆتاییهات

هەواڵ / ئابوری :: 02/12/2018‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وڵاتانی گروپی بیست كۆتاییان بەو لوتكەیە هێنا كە ماوەی چەند رۆژێكە لەئەرجەنتین و لەشاری بۆینس ئایرسی پایتەخت بەڕێوەچوو، تیایدا وڵاتانی ئەندام جەختیان لە رێككەوتنەكەی پاریس كردەوە لەبارەی كەشوهەواوە و ئەمریكایان لەسەر ئەو پرسە وەلا نا.


لەبەیاننامەی كۆتاییدا وڵاتانی ئەندام لە G20 ئەوەیان خستەڕوو، تەنها بە كێشە و كەموكورتییە بازرگانییەكانەوە پەیوەستن كە ئێستا لەجیهاندا هەن, داخوازییەكانی سەرۆكی ئەمریكاش پشتگوێدەخرێن كە ئێستا ئەو سەرۆکە لەجەنگێكی ئابووری سەختدایە لەگەڵ چین.

بەیاننامەكە پشتگیری خۆشی بۆ چاكسازیكردن دووپاتكردەوە لە پەیكەر و هەڵكەوتەی رێكخراوی بازرگانی جیهانیدا و بەكارێكی لەپێشینەی داناوە.

لەپەراوێزی كۆبوونەوەكەی گروپی بیستدا، هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا چینییەكەی چی چینگبینگ، رێككەوتنیان كرد لەسەر ئەوەی واشنتن بۆ ماوەی 90 رۆژ دانانی گومرگ لەسەر هاوردەی كەلوپەلی چینی هەڵبگرێت تا كەش بڕەخسێت جەنگی ئابووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بەتەواویی كۆتایی پێبێت.

 

ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure