له‌سه‌ر پێدانى سلفه‌ى 10 ملیۆن دینارى به‌ فه‌رمانبه‌ران رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 02/12/2018‌ :: 25543‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مووچه‌كه‌ى به‌ ئه‌لیكترۆنى بكات و له‌ رێگه‌ى بانكه‌كه‌یانه‌وه‌ وه‌ریبگرێت، ده‌توانێت سوود له‌ سلفه‌ وه‌ربگرێت و سوودیش له‌ هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ بانكه‌كه‌یان پێشكه‌شى ده‌كات.


نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین، دوێنێ شه‌ممه‌ 1ى كانوونى یەکەم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و فه‌مانگه‌ و دامه‌زراوانه‌ى، مووچه‌ى فه‌رانبه‌رانیان به‌ ئه‌لیكترۆنى ده‌كه‌ن (ماسته‌ر كارت)یان پێده‌درێت، ده‌توانن سلفه‌ى 5 ملیۆنى و 10 ملیۆن دینارى وه‌ربگرن و مووچه‌كانیان رابكێشن له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بیانه‌وێت.

به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌: سلفه‌ به‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دراوه‌ كه‌ هه‌ڵگرى كارتى ئه‌لیكترۆنى بانكه‌كه‌یانن.
  
ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure