دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەرپرسێکی کورد ئاشکرایدەکات: سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی هەیە بۆ راسپاردنی کەسێک، بەمەبەستی بەڕێوەبەردنی ئیدارەی کەرکوک.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، ماوەی سێ رۆژ ماوە، بۆ ئهوهى راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کاتی کەرکوک و پەرلەمانتاری عێراق لەنێوان پۆستەکانیدا خۆی یەکلایی بکاتەوە، لەئەگەری چونیشی بۆ بەغدا بۆشایی ئیداری لەکەرکوک دروستدەبێت.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی وت: "لەکاتی بوونی بۆشایی ئیداری لەکەرکوک سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسیارە و دەسەڵاتی هەیە کەسێک رابسپێرێت بۆ ئیدارەدانی پارێزگاکە وەکو چۆن لەرابردوودا راکان راسپێردرا ئیدارە بەڕێوەبەرێت".
وتیشی: "ئەگەر کار بگاتە ئەوەی سەرۆک وەزیران کەسێکی راسپارد ئەوکات کێ ئامادەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، چونکە کورد و عەرەب و تورکمان هەر یەکیان داوای ئەو پۆستە دەکەن، کوردیش لەنێو خۆیدا یەکگرتوو نیە و یەکێتی و پارتی خۆیان یەکلانەکردوەتەوە.
بەهۆی پەرتەوازەیی و ناکۆکییەکانەوە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەکیکەوتوە و زیاتر لەساڵێکە نەیتوانیوە پارێزگارێکی نوێ هەڵبژێرێت، هەرچی حیزبە کوردییەکانیشە کە زۆرینەی ئەنجومەنەکە پێکدەهێنن نەیانتوانیوە لەسەر کەسێک رێکبکەون تا شارەکە لەو قەیرانە دەربهێنن کە لەدوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەری رابردوەوە تێیکەوتوە.
پێداچوونهوه: سیروان محهمهد