عێراق كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاتى مانگى رابردووى ئاشكراكرد

هەواڵ / ئابوری :: 01/12/2018‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاتى به‌ده‌ستهاتووى بۆ مانگى تشرینى دووه‌م ئاشكرا كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) هه‌نارده‌كراوه‌.


عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ى كانوونى یه‌كه‌م له‌ به‌یاننامه‌یەكدا رایگه‌یاند: "كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو بۆ مانگى رابردوو (101) ملیۆن و (156) هه‌زار و (808) به‌رمیل بووە، داهاته‌كه‌شى (6) ملیار و (179) ملیۆن و (683) هه‌زار دۆلار بووه‌.

جیهاد رونیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ مانگى تشرینى دووه‌مدا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاوه‌سته‌وه‌ (100) ملیۆن و (895) هه‌زار و (342) به‌رمیل نەوت هەناردە کراوە، له‌ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاش (261 )هه‌زار و (466) به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: داهاتى به‌ده‌ستهاتووش (6) ملیار و (179) ملیۆن و (683) هه‌زار دۆلار بووه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ به‌نده‌ره‌كانى باشوره‌وه‌ به‌تێكڕایی رۆژانه‌ 3.363 ملیۆن به‌رمیل نەوت هه‌نارده‌كراوه‌ و بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانیش به‌تێكڕایی رۆژانه‌ 8.716 به‌رمیل نەوت هه‌نارده‌كراوه‌ و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌تێكڕایی (61.090) دۆلار بووه‌.

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پێداچوونەوە: چالاک عومەر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure