هۆشداری دەدرێت لەدروستبوونی کەشوهەوایەکی جیاواز

هەواڵ / کوردستان :: 01/12/2018‌ :: 17559‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
فەرمانگەی كەشناسی هەورامان لە ئاگادارییەكی بە پەلەدا هۆشداری دەداتە شۆفێران و ئەو گوندنشینانەی نزیكن لە چەم و دۆڵەكان بەهۆی ئەگەری دروستبوونی لافاو و تەمومژی چڕ لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە.

لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی كەشناسی هەورامان كە وێنەیەكیان بۆ دواڕۆژ ناردووە ئەوە خراوەتەڕوو: لە ئەنجامی دروستبوونی هەوری كەڵەكە بوو لە ئاسمانی هەڵەبجە و هەورامان پێشبینی دەكرێت لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممەوە كاتەكانی شەو زۆربەی كات بارانی بەخوڕ ببارێ لە زۆربەی ناوچەكانی سنوری هەورامان، بۆیە هۆشیاری دەدەین بەو گوندنشیانەی كە گوندەكانیان دەكەونە نزیكی چەم و دۆڵەکان، ئاگاداربن لە ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ و دواتر دروستبوونی لافاو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی تێكەڵبوونی هەوای سارد بەو هەورەی ئێستا ئاسمانی ناوچەكەی گرتوەتەوە، پێشبینی دەكەین لە ئەمشەوەوە لە شاخەكانی داڵانی و ڕەنگین و شرام و شنروێ بەفر بارین دەستپێبكات و تا بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كۆتایی بە كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە بێت.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەی فەرمانگەی كەشوهەوای هەورامان ئاماژە بەوەشكراوە كە سبەی بەیانی تاكاتەكانی دوانیوەڕۆ لە زۆربەی شوێنەكانی سنوری هەورامان تەمومژی چڕ دروستدەبێ، بۆیە شۆفێرەكانی سنورەكە ئاگادار دەكەینەوە كە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و ئاگاداری ڕێگە و بان بن لە پێناو سەلامەتی گیانیاندا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە