وڵاتێك یاری پەبجی لەهێزە ئەمنییەكانی قەدەغە دەكات

هەواڵ / جیهان :: 02/12/2018‌ :: 257‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن، نووسراوێكی رەسمی بەسەر هەموو بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانیدا گشتاندووە بۆ قەدەغەكردنی یاری پەبجی لەلایەن كارمەندەكانی خۆی لەهێزەكانی ئاسایش.

 

لە نووسراوەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە: كە تێبینی دەكرێت بەمدواییە بەشێوەیەكی بەربڵاو یاری پەبجی لەناو كارمەندانی ئاسایش بەتایبەت و لەناو هاووڵاتیانیشدا بەشێوەیەكی گشتی بڵاوبووەتەوە، ئەمەیش دەبێتەهۆی سەرهەڵدان و پەرەپێدانی كار و كردەوەی توندوتیژی و چاولێكەری و ئالوودەبوون پێوەی كە چەندین كردەوەی كوشتن و خراپەكاریی لێدەكەوێتەوە، چونكە یارییەكە هەر لە بنەڕەتەوە بۆ پێكهێنانی دەستەگەری و تاقم تاقمێنە و دژایەتیكردنی یەكترە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئوردن (توندترین سزا)ی دیاریكردووە بۆ هەر كارمەندێكیان كە ئەو یارییە بكات.

ئامادەکردن: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure