خۆپیشانده‌رانی فرەنسا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ماكرۆن ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 01/12/2018‌ :: 232‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ خۆپیشاندانه‌كانى (هێله‌ك زه‌رده‌كان) كه‌ یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانیان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن،ى سه‌رۆكه‌ ژماره‌ى ده‌ستگیركراوان گه‌یشته‌ 70 كه‌س.


ئەمڕۆ شەممە 1ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 خۆپیشاندان لە شه‌قامى شانزلیزیه‌ى پاریسی پایتەختی فرەنسا به‌ وتنه‌وه‌ى سرودى نیشتمانى فره‌نسا و دروشمى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ماكرۆن دەستیپێکرد.

ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژى بەرزبوونەوەى نرخی بەنزین و پێداویستییەکانی تری ژیان-ه‌. 

به‌هۆى مه‌ترسى ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى، هه‌زاران پۆلیس له‌ پاریس بڵاوه‌پێكراون و له‌ ئاكامى گرژییه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه‌ 60 كه‌س ده‌ستگیركران، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 10 كه‌سیش له‌ خۆپیشانده‌ران برینداربووون پاش به‌كارهێنانى گازى فرمێسك رێژ و به‌كارهێنانى گوللـه‌ى لاستیكى.

ماوەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندان دژی زیادکردنی باج و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بەردەوامە.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure