وه‌زیرى دارایی ده‌سه‌ڵات له‌جێگره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 01/12/2018‌ :: 1205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی عێراقى چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك له‌ بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى وه‌رده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر پێى درابوو.


به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكى له‌ بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌"به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه‌ بڕیارماندا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رپشكییه‌ى كه‌پێشتر دراوه‌ بە بریكارى وه‌زیر".

 هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى واژۆكردنى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانیش له‌ بریكارى وه‌زیر وه‌رده‌گیرێته‌وه‌".

 پێشتر به‌هۆى به‌تاڵبوونى پۆستى وه‌زیرى دارایی عێراقه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى درابوو به‌ بریكاره‌كه‌ى بۆ به‌رێكردنى كاروباره‌كانى.
داڕشتنه‌وه‌: ه.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure