فره‌نسا بڕیارێكى ناپلیۆن بۆناپارت-ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 01/12/2018‌ :: 440‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
په‌رله‌مانى فره‌نسا به‌ ده‌نگدانى به‌ڵێى 51 ئه‌ندام و تاقه‌ ده‌نگێكى نه‌خێر و 3 ده‌نگى سپى، بڕیارى لێدانى منداڵى له‌لایه‌ن دایك و باوك-ه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ كاتى خۆى ناپلیۆن بۆناپارت-ى سه‌ركرده‌ى مێژوویى فره‌نسا ده‌ریكردبوو و تا ئێستایش كارى پێده‌كرا.


ئه‌گه‌رچى بڕیارێكى تایبه‌ت بۆ جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ره‌فتاره‌ دانه‌نرا، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ى پێشوو به‌جۆرێك هه‌موارده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى دایك و باوك به‌سه‌ر منداڵه‌وه‌ هه‌بێت به‌بێ به‌كارهێنانى لێدان و هیچ توندوتیژییه‌كى جه‌سته‌یى و ده‌روونى.

پێشتر له‌ سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا، ناپلیۆن بۆناپارت ئه‌و بڕیاره‌ى كردبووه‌ یاسا كه‌ "ده‌بێت دایك و باوك بۆ ته‌مێكردنى منداڵ هه‌موو جۆره‌ توتدوتیژییه‌كى پێویست به‌كاربێنن".

لایه‌نگرانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌، به‌خودى مارلین شیابا-ى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌كسانیى نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ و هه‌روه‌ها بریجیت ماكرۆن-ى خانمى یه‌كه‌مى فره‌نسا-یشه‌وه‌، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ لێدان و توندوتیژیى دژى منداڵ هیچ به‌رهه‌م و كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌رێنیى نابێت، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامى خراپى ده‌بێت و كاریگه‌ریى نه‌رێنیى له‌سه‌ر منداڵ جێدێڵێت كه‌ له‌ هه‌موو ژیانیدا ره‌نگده‌داته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ قۆناغه‌كانى ژیاندا سه‌ركه‌وتوو نابێت و كه‌سێكى سوودبه‌خشى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ لێده‌رناچێت.

جێى ئاماژه‌یه‌، سوید له‌ ساڵى 1966ه‌وه‌ هه‌موو توندوتیژییه‌كى جه‌سته‌یى و ده‌روونیى منداڵى قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و به‌دوایدا 54 وڵاتى دیكه‌ى جیهان هه‌مان یاسایان په‌یڕه‌و كرد.

ئاماده‌كردن: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure