كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆى شاره‌كانى كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: 01/12/2018‌ :: 800‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ شەممە 1ی کانونی یەکەم، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان-ى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ شه‌پۆلى بارانبارین له‌ زۆرینه‌ى شاره‌كان بەردەوامدەبێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌رى بارینى به‌فر ده‌بێت.


هه‌ر به‌پێى پێشبینیەكه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ، به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه‌ 17 پله‌ى سه‌دییه‌ و نزمترین پله‌ى گه‌رما-یش له‌ دهۆك تۆمارده‌كرێت كه‌ 8 پله‌ى سه‌دییه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure