له‌ گه‌رمیان كۆنفڕانسێكى تایبه‌ت به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو

هەواڵ / کوردستان :: 30/11/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
له‌ ژێر دروشمى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست" له‌ قه‌زاى كفرى پۆلیسى كۆمه‌ڵگه‌یى كۆنفڕانسێكى ئه‌نجامدا و یاداشتێك له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت. 

عه‌لى قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"لەژێر دروشمی "بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست" پۆلیسی کۆمەڵگەیی قەزای کفری بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی گەرمیان و بەئامادەبوونی دادوه‌ر و ئیداره‌ى قه‌زاكه‌ و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو".

وتیشى :"كۆنفڕانسه‌كه‌ بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى ئالوده‌بوون و بازرگانى كردنه‌ به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر و له‌ دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە یاداشتێك ئاماده‌كراوه‌ كه‌  10 بابه‌ت و پێشنیار له‌ خۆده‌گرێت، به‌ مه‌به‌ستى كارپێكردنى ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن".

وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، مەبەست لەبەستنی ئەم کۆنفڕاسە بۆ زیاتر وشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە و پۆلیسی کۆمەڵگەیی قەزای کفری بەردەوام دەبێت لە بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوە و هەوڵی تەواویان خستۆتەگه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى دیكه‌ له‌ پێناو کۆمەڵگا و کەمکردنەوەى بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەسنوری گەرمیان.

 

پ:ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure