بگه‌ڕێره‌وه‌و ئه‌ڵمانیا كرێ خانووت بۆ ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 30/11/2018‌ :: 2148‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت پرسی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بكات، یه‌كێك له‌ رێكاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ پاره‌ی نه‌ختینه‌ ده‌داته‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ شوێنی مانه‌وه‌ی پێ دابین بكه‌ن، پاره‌كه‌ به‌ناوی كرێ خانووه‌وه‌ ده‌درێت. 

ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێی مشتومڕه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ داوای په‌نابه‌رێتییه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا 235 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ وڵاتانی جیاجیاوه‌ داوای په‌نابه‌رێتییه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا 2400 پۆسته‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵواسراون و به‌ حه‌وت زمان له‌وانه‌ش زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و روسی و ئینگلیزی و فارسی لێیان نووسراوه‌ (وڵاته‌كه‌ت! داهاتووه‌كه‌ت! هه‌ر ئێستا!).

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ داخوازیی په‌نابه‌ران خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان كه‌می كردووه‌. ساڵی رابردوو 29 هه‌زار په‌نابه‌ر داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردبوو، له‌كاتێكدا تا كۆتایی مانگی 10ی ئه‌مساڵ، ته‌نیا 14 هه‌زار په‌نابه‌ر داوایان كردووه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure