وێنه‌: پێشانگایه‌كى شێوه‌كارى و كارى ده‌ستى بۆ مامۆستایانى هونه‌ر له‌كه‌لار

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 177‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌شى چالاكى هونه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، پێشانگاى ساڵانه‌ى مامۆستایانى هونه‌ر بۆ 28 مامۆستاى وانه‌ى هونه‌ر له‌ سنوورى كه‌لار كرایه‌وه‌. 

عه‌داله‌ت له‌تیف به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: پێشانگاكه‌ بۆ پیشاندانى تواناى زیاترى مامۆستایانى هونه‌ر و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ هونه‌ر له‌ سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌مانن له‌ لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ یه‌كترناسین و پیشكه‌شكردنى كارى جوانتر و جەختكردنه‌وه‌شه‌ له‌وه‌ى زیاتر گرنگی بە وانەی هونەر بدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن.
 
وتیشى: "پێشانگاكه‌ ساڵانه‌یه‌و بەسەرپەرشتی بەشی چالاکی هونەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ئه‌نجامده‌درێت و بۆ ئه‌مساڵ 28 مامۆستای هونەر له‌ سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار به‌شداریان تێداكردووه‌. 

له‌و پێشانگایەدا چەندین کاری شێوەکاری و کاری دەستی ناوازە نمایشکران و له‌ لایه‌ن په‌روه‌رده‌ى كه‌لاره‌وه‌ بڕیاردرا ڕێزلێنان ببەخشرێت بەتەواوی ئەو مامۆستایانەی کە لەو پێشانگایەدا بەشدار بوون.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە