پرۆژه‌بڕیارێكى ئه‌مریكا له‌دژى سعودیه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/11/2018‌ :: 138‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌مى 2018 پرۆژه‌بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا  له‌ دژى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و له‌ هه‌فته‌ى داهاتوویشدا دوا گفتوگۆ و دوا ده‌نگدانى له‌سه‌ر ده‌كرێت.


ئه‌م پرۆژه‌بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران كه‌ له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه‌كى به‌رچاوى ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ گلۆپى سه‌وزى بۆ داگیرسێنراوه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و گفتوگۆى ته‌واى له‌سه‌ر بكرێت، بۆ راگرتنى پشتیوانیه‌ سه‌ربازییه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى  سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن شه‌ڕ ده‌كات. 

پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ ئه‌گه‌رچى پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته‌كانى كۆشكى سپییه‌ و هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریى ئه‌مریكایش له‌گه‌ڵیدا نین، به‌ڵام یه‌كه‌م به‌ربه‌ستى په‌سه‌ندكردنى تێپه‌ڕاندووه‌ و 63 سیناتۆرى كۆمارى و دیموكراته‌كان ده‌نگیان پێداوه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure