نرخى نه‌وتى هاڕه‌یكرد

هەواڵ / ئابوری :: 29/11/2018‌ :: 8588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپادا به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین بۆ ئاستى 13 مانگ له‌مه‌وبه‌ر هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبوونى مه‌ترسییه‌كان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى خستنه‌ڕووى نه‌وتى ئه‌مریكا، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌یه‌م هه‌فته‌ له‌ دواى یه‌ك نه‌وتى كۆگاكراوى بازرگانى ئه‌مریكا به‌رزبوه‌وه‌.

كاتژمێر 2:45ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر، نه‌وتى خاوى برێت 76 سه‌نت دابه‌زى به‌رمیلێك به‌ 58.00 دۆلار فرۆشرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش 57 سه‌نت دابه‌زى به‌رمیلێك به‌ 49.72 سه‌نت فرۆشرا.

به‌به‌راورد به‌ نرخى داخستنى بازاڕى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ نه‌وتى خاوى برێت به‌رێژه‌ى  3.5% هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و نه‌وتى خاوى ئه‌مریكاش به‌رێژه‌ى 3.4% دابه‌زیوه‌.

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ بازاڕه‌كانى نه‌وت به‌دۆخێكى ناسه‌قامگیردا ده‌ڕوات و له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا به‌رێژه‌ى 30% هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئا/ سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure