هەرێم کارەبا دەداتەوە بەکەرکوک

هەواڵ / کوردستان :: 28/11/2018‌ :: 434‌ جار بینراوە

واڕۆژ، عیماد جەباری
وەبەرهێنەرەکەی هەرێم بڕیاریدا بەپێدانەوەی بەشێک لەو کارەبایەی پێشتر بەپێی گرێبەستێک بەکەرکوکی دەدا.


قەیس رەزوانی لێرسراوی راگەیاندنی کارەبای ناوچەکانی باکور بەدواڕۆژی وت: "لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری کارەبای عێراق و هەرێم رێککەوتون لەمڕۆوە 100 مێگاوات کارەبا بدرێتەوە بەکەرکوک کە ماوەیەکە بڕدراوە".

وتیشی: "بڕیارە رۆژانی داهاتووش 150 مێگا واتی دیکە بدرێتەوە بەشارەکە کە بەپێی گرێبەستێک لەنێوان ئیدارەی کەرکوک و وەبەرهێنەرێکی هەرێم ماوەی چەند ساڵێکە کارەبا بەکەرکوک دەدرێت لەبەرامبەر پێدانی نەفتە بە وەبەرهێنەرەکە کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دابیندەکرا".

بەهۆی بڕینی ئەو بەشە کارەبایە و بچڕانی هێڵی 400 کەیڤی نێوان کەرکوک - دیالە، بچڕانی کارەبای شارەکە لەرۆژێکدا گەیشتووەتە 18 کاتژمێر.

پێداچوونەوە/ ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure