خامنەیی: هەرچی هێز و توانا هەیە یەکی بخەن

هەواڵ / جیهان :: 28/11/2018‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوا دەكات ئەوەی پێویستە ئەنجامبدرێت بۆ رێگریكردن لەدوژمنانی وڵات كە ببنە هەڕەشە بۆ سەر خەڵك و كارێك بكەن، كەس ئازایەتی ئەوەی تێدا نەبێت هەڕەشە لەخەڵكی ئێران بكات" وەك خۆی وتوێتی.

 

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ئەمڕۆ لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی دەریایی وڵاتەكەی رایگەیاند: پێویستە هێزەكان هەمیشە ئامادەییان هەبێت و بوەستنەوە بەڕووی هەر هەڕەشەیەكدا كە ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵك.

 

خامنەیی لەیادی ساڵانەی هێزی دەریایی ئێراندا ئەوەشی خستەڕوو، نەوەی نوێی هێزی دەریایی ئێران بەتوانان و باوەڕم بە هەموو لێهاتووییەكانیان هەیە.

 

خامنەیی داواشی كرد: هەرچی هێز و توانا هەیە یەكی بخەن بۆ دانانی بەربەست بەڕوی هەر دوژمێكدا بیەوێت هەڕەشە لە خەڵكی ئێران و سەروەریی خاكەكەی بكات.


ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure