پێویستە سیڤییەكەت چی تێدانەبێت؟

هەواڵ / ڕاپۆرت :: 28/11/2018‌ :: 336‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەكاتی گەڕاندا بۆ دەستكەوتنی كار، داوای سیڤیت لێدەكەن، كەواتە سیڤی گرنگیی زۆری لای خاوەن كارەكە هەیە بۆیە پێویستە ئەو وشە كلیلییانە بزانیت كە شارەزایانی دامەزراندن و سیستمەكانی بەدواداچوونی دامەزراندن بەدوایدا دەگەڕێن.


سیستمەكان ئەلیكترۆنین و یارمەتی خاوەن كارەكە دەدەن لەم پرسەیەدا، ئەگەر سیستمەكە نەیتوانی لە سیڤییەكەدا ئەو وشە كلیلییانە بدۆزێتەوە ئەوا ئەگەری دامەزراندنت كەم دەبێتەوە هەرچەندە هەموو مەرجەكانیشت تێدا بێت.

لە خوارەوە گرنگترین ئەو بابەتانە ئاماژە پێدەدەین كە پێویستە دەستبەجێ‌ لە سیڤیەكەتدا لایانبدەیت، چونكە كاریگەریی خراپیان هەیە لە دەستكەوتنی كاردا:

1- ئامانجێكی پیشەیی ناڕوون 
سیڤیەكەت بە قسەی گشتی پڕمەكەرەوە، بۆ نموونە بنووسیت دەمەوێت تواناكانم گەشە پێبدەم یاخود دەمەوێت پشتیوانی كۆمپانیایەكی تازە پێگەیشتوو بكەم، بەڵكو لەباتی ئەوە باشتر وایە بەكورتی باسی پلەكەی ئێستات بكەیت و ئەوەش روونبكەیتەوە كە شایستەت دەكات بۆ ئەو پۆستەی داوات كردووە.

2- ناونیشانی نەگونجاوی ئەلیكترۆنی
هەمیشە هەوڵ بدە ناونیشانێكی ئەلیكترۆنی گونجاو بەكاربهێنیت كە بیسەلمێنێت كەسێكی پیشەییت و هەوڵبدە لەو ناونیشانە ئەلیكترۆنیانە دووربكەویتەوە كە لە قۆناغی خوێندندا بەكارتدەهێنا و تێیدا ناسناو و ناوی نەگونجاوی خوازراوت هەبووە. هەروەها گرنگە كە داوای كارێك دەكەیت ئیمەیڵی تایبەتی خۆت بەكاربهێنیت نەك ئیمەیڵی ئیشەكەی ئێستات.

3- شارەزایی لە بابەتێكدا كە پەیوەندی نییە بەم ئیشەی داوات كردووە
هەوڵبدە ئەو زانیارییانە دەرببڕیت كە پەیوەندیی راستەوخۆیان هەیە بەو پۆستەی داوات كردووە. هەمیشە خاوەن كار بەدوای بەڵگەدا دەگڕێت بیسەلمێنێت داواكار توانای ئەنجامدانی ئەو كارەی هەیە بۆیە پێویستە سەرنجیان رابكێشێت لە رێگەی دەرخستنی ئەزموونەكانی پێشووتەوە كە پەیوەندییان هەیە بەو بوارە داواكراوە.

4- راناوی كەسی سێیەم
ئەگەر لەكاتی نووسینی سیڤییەكەدا راناوی كەسی سێیەم بەكاربهێنیت رەنگە خاوەن كارەكە وات لێ‌ تێبگات كە كەسێكی خۆبەزلزانیت و پێویست ناكات لە باسی هەموو شتێكدا ناوی خۆت دووبارەبكەیتەوە.

5- لاپەڕەی زیاد
وریا بە كە هەرگیز سیڤیەكەت لە لاپەڕەیەك زیاتر نەبێت ئەگەر دەرچووی تازەبیت، لە دوو لاپەڕەش تێپەڕ نەكات ئەگەر ئەزموونی چەند ساڵێكت هەیە. هەتا ژمارەی لاپەڕەكان كەمتر بن بواری هەڵەكردن و نووسینی زانیاریی ناپێویست كەمتر دەبێتەوە و ناچارت دەكات زمانێكی روونی راستەوخۆ بەكاربهێنیت. بیرت نەچێت خاوەن كار كاتی ئەوەی نییە 3 لاپەڕە سیڤی تۆ بخوێنێتەوە.

6- هەمیشە هەوڵ بدە بایەخ بدەیت بە هاوئاهەنگكردنی سیڤییەكەت. 
دووربكەوەرەوە لە زەغرەفە و هێڵی غەریب و سەیروسەمەرە هەروەها پێویستیش ناكات وێنە و هێڵكاری و خشتە بەكاربهێنیت چونكە ئەمانە دەرفەتی وەرگرتنت كەمتر دەكەنەوە. هەوڵبدە سیڤییەكەت ئازاری چاوی خوێنەر نەدات و رەنگیش لە تێكستەكەدا بەكار مەهێنە و تەنیا بە رەنگی رەش بنووسە.

7- هەڵەی چاپ 
وربینیكردن لە سیڤییەكەتدا بۆ ئەوەی دڵنیابیت كە هەڵەی چاپ و هەڵەی رێزمانی تێدا نییە مەسەلەیەكی زۆر گرنگن. بۆ كەمكردنەوەی هەڵەكانی چاپ سیڤییەكەت بە پێچەوانەوە بخوێنەرەوە واتە لە رستەی كۆتاییەوە بۆ یەكەمین رستە و هەروەها بە دەنگی بەرزیش بیخوێنەرەوە چونكە ئەمە وات لێدەكات لە هەموو وشەیەك وردبیتەوە و پاشان داوا لە هاوڕێكەت یان ئەندامی خێزانەكەت بكە ئەویش بیخوێنێتەوە چونكە رەنگە ئەوان هەندێك هەڵە بدۆزنەوە كە تۆ دركت پێنەكردوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure